
یاریگا –
دەرکەوتنی ناسڕ خلێفی لەگەڵ ڤیرجیڵ ڤان دایکی کاپتنی لیڤەرپوول هەرایەکی زۆر دەنێتەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لیڤەرپوول لە ئانفیڵد میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد. یانە فەڕەنسییەکە بەلێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی.
لە گرتە ڤیدیۆییەک دەرکەوتووە پاش یارییەکە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و لویس کامپۆسی راوێژکاری یانە فەڕەنەسییەکە لە بەردەم ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان لەگەڵ ڤیرجیڵ ڤان دایکی کاپتنی لیڤەرپوول وەستاون و سەرقاڵی گفتوگۆن.
Longue discussion entre Nasser al-Khelaïfi, Luis Campos et Virgil Van Dijk après la qualification du PSG contre Liverpool 👀@footmercato pic.twitter.com/yrsynXdCrJ
— Josué Cassé (@CasseJosue) March 11, 2025
ئەو دیمەنەش هەرایەکی زۆری ناوەتەوە، چونکە کاپتنەکەی لیڤەرپوول 4 مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا نوێی نەکردووەتەوە.
بۆیە پێشبینی دەکرێت خلێفی و راوێژکارەکەی لەگەڵ ڤان دایک باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بۆ یاریگای پارک دۆ پرێنس کردبێت.