چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V ئایندهۆڤن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئارسیناڵ میوانداری ئایندهۆڤن دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ئایندهۆڤن دەكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەر لە یاریی چوون و لە یاریگای ئایندهۆڤن ئارسیناڵ گەیشتنی بە قۆناخی چارەكی كۆتایی یەكلاكردەوە، كاتێک لە یاریی چوون بە ئەنجامی حەفت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.

لە قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا ئارسیناڵ توانی لە هەشت یانەكەی سەرەتا بێت و لە ریزبەندی سێیەم راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

لە بەرامبەردا ئایندهۆڤن لە ریزبەندی چواردە كۆتایی بە قۆناخی خول هێنا و لە یاریی پاشكۆدا رووبەرووی رووبەرووی یوڤێنتوس بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوار بە سێ یوڤێنتوسی كردە دەرەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئارسیناڵ 28 یاریی كردووە و لە 15 یاریی براوە بووە 10 یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 15 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

لە بەرامبەردا ئایندهۆڤن لە كۆی 25 یاریی خولی نایابی هۆڵەندیدا لە 17 یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی هۆڵەندی دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ئەیاكسی پێشنەگەوەیە.

لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانە 11 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، ئایندهۆڤن لە دوو یاریی براوە بووە ئارسیناڵ پێنج یاریی و چوار یارییش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، بوكایۆ ساكا، گابریێل خێسوس و تۆمیاسو رووبەرووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئایندهۆڤن بە بێ مالیك تیلمان و ریكاردۆ پێپی بەرامبەر گەنەرز یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

وایت، سالیبا، كیڤیۆر، لێویس سكێلی

جۆرجینیۆ، زینچینكۆ، نوانێری

ستێرلینگ، ترۆسارد، مارتینێلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئایندهۆڤن

بێنیتیز

لیدێزما، فلامینگۆ، بۆسكالی، جونیۆر

ڤێرمان، سخاوتن، باكایۆكۆ، سەیبەری

لانگ، دی یۆنگ

بابەتی زیاتر

Back to top button