کوردستان

ئەمڕۆ قەڵادزێ لە بەردەم رۆژێکی مێژوویی دایە

قەڵادزێ چۆن سەردەکەوێ بۆ ریزی نایابی کوردستان؟

Yariga App

یاریگا –

حەفت یاریی لە گەڕی پێش کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستان دەکرێت و قەڵادزێ لە بەردەم رۆژێکی مێژوویی دایە.

لە گەڕی 14ـە و پێش کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستان تەواوی یارییەکان کە ژمارەیان حەفت یارییە بەڕێوەدەچێت، قەڵادزێ هەلێکی زێڕینە لەبەردەمە بۆ ئەوەی خەونی چەند ساڵەی هاندەرانیشی بکاتە راستی و خۆی بگەیەنێتە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.

لە نێو یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانیدا قەڵادزێ میوانداری کفری دەکات، بە سەرکەوتنی قەڵادزێ لەم یارییە و شکست یاخود یەکسان بوونی خاک بەرامبەر تەناهی و شکست یان یەکسان بوونی هەڵۆ بەرامبەر کۆیە ئەوا راستەوخۆ قەڵادزێ دەگاتە ریزی نایاب، بە سەرکەوتنی هەرسێ یانەی قەڵادزێ و خاک و هەڵۆ لە دوا گەڕی خولەکە قەڵادزێ پێویستی بە یەک خاڵ دەبێت و کێبڕکێی گەیشتنی یانەی دووەم بۆ نایاب لە نێوان هەڵۆ و خاک دەبێت، بە رێژەیەکی کەمیش زانکۆی جیهان هیوای گەیشتنی ماوە لە ئەگەری ئەنجامەکانی یانەکانی پێشەوە لە بەرژەوەندی خۆیدابێت.

رواندز سێ خاڵی هەیە لە کۆتاریزبەندیە، بابانیش بە 14 خاڵ لە ریزبەندی 14ـەم دێت، بەرێژەیەکی زۆر رواندز بۆ خولی پلەدووی کوردستان دابەزیوە و بابان لە دوو یارییدا پێویستی بە تەنها یەک خاڵە بۆ مانەوە لە ریزی پلە یەکی کوردستان.

یارییەکانی گەڕی پێش کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button