
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و رانیە و راهێنەرەکەی سزادران.
سێ شەممە ( 11ـی ئاداری 2025 ) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوەکە بریاردرا بە سزادانی چەند ئەندامێکی یانەی رانیە و راهێنەرەکەی، دارا محەمەد راهێنەری رانیە بەهۆی بێ ئاگابوون لەوەی کە سێ کارتی زەردی هەبووە نەدەبوو لە یاریی چوارقوڕنە ئامادەبێت، بریاردرا بە پێبژاردنی دارا محەمەد بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار، بەهۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی سەفەر رەمەزان سەرپەرشتیاری رانیە بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادرا و بۆ سێ یارییش راگیرا.
تەواوی بریار و راسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:
1 _ باگهێشتکردنی سەرۆک و سەرپەرشتیاری یانەی ئاکرێ بە ئامادەبوونیان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رۆژی شەممە 15 _ 3 _ 2025 کاتژمێر 3ـی ئێوارە.
2 _ رێگادرا بە یاریزان ( عەبدولقادر یونس سدیق ) وەک یاریزانی ناوەوەی هەرێم بۆ هەر یانەیەک یاری بکات.
3 _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور، بریاردرا بە پێبژاردنی ( نەدیار عەلی ) سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
4 _ بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد، دەبوو (دارا محەمەد) راهێنەری یانەی رانیە لە یاری رابردوو بەرامبەر چوارقوڕنە لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان لە نێو یاریگا ئامادە نەبێت، بە هۆی ئامادەبوونی لە نێو یاریگا بریاردرا بە پێبژاردنی ( دارا محەمەد ) بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار و ئامادە نەبوونی لە یاریی داهاتووی یانەی لە نێو یاریگا.
5 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی رانیە و یانەی چوارقوڕنە لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان:
آ _ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی، بریاردرا بە راگرتنی ( سەفەر رەمەزان ) سەرپەرشتیاری یانەی رانیە بۆ 3 یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.
ب _ پێبژاردنی هەریەک لە ( خدر رەسول ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی رانیە بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار و ( ئیبراهیم رەسول ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی رانیە بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک مامەڵە و هەماهەنگی لەگەڵ ئەم دوو ناوبراوەدا ناکات.
ج _ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی ( هێمن عەبدولستار ) سەرپەرشتیاری خولەکانی کوردستان دەکات کە لە یاریی نێوان یانەی رانیە و یانەی چوارقوڕنە لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان بەشێوەیەکی یاسایی و بەو پەڕی دڵسۆزیەوە کارەکانی رێکخستنی یاریگا و یاریەکەی ئەنجامداوە.