گومان لە بەشداریکردنی ئەستێرەیەکی ریال مەدریدلە دێربی مەدرید هەیە

یاریگا –
براهیم دیاز دوێنێ بەشداریی راهێنانەکانی ریال مەدریدی نەکرد و گومان دەکرێت بۆ یارییەکەی دێربی مەدرید ئامادە بێت.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی تای لێبوو دوێنێ براهیم دیاز هێرشبەری مەغریبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، بەشداریکردنی دیاز لە یارییەکەی سبەی چوارشەممە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید مسۆگەر نییە.
دیاز کە بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی ریال مەدرید دەستنیشانکرا، هێشتا بەشداریکردنی لە یارییەکەی سبەی لە واندا میترۆپۆلیتانۆ مسۆگەر نییە، لەکاتێکدا دیاز لە یاریی چوون لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرەکی بوو، گۆڵی دووەمی مێرەنگی کرد کە گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی بوو.
هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر و تیبۆ کۆرتوا و فێدریکۆ ڤالڤێردی بەشداریی دوایین مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدریدیان کرد و بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەن، کە سبەی کاتژمێر 23:00 لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی ریال مەدرید دەکات.