ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید بۆ یاریی دێربی چەکێکی نهێنی بەکار دەهێنێت

کاپیتان شانبەشانی ئەستێرەکانی دیکە ئامادە دەبێت...

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید داوای لە دانی کارڤاخال کردووە لەگەڵ تیپەکەی ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێت.

تۆپی پێ پڕە لە خووی ورزشی و باوەڕی سەیر کە رەنگە زۆربەیان بە چاو نەبینرێن و پاڵنەریش یەکێکە لەوانە. راهێنەران هەندێک جار پێویستیان بە سەرکردەیەکە تاوەکوو بتوانن ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و دۆخەکە باشتر بکەن.

تەنیا هەندێک کەس دەتوانن ئەم کارە بکەن؛ قۆڵبەستی کاپتنی لەبەر بکەن یان نا، وەک سەرکردەی تیپ مامەڵە دەکەن. دانی کارڤاخال نموونەیەکی تەواو و بێ کەموکوڕییە بۆ ئەمە. لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و لە ریال مەدرید بەتەواوی رۆڵی سەرکردەیەکی گێڕاوە. کارڤاخال نمونەیە بۆ زۆرێک لە یاریزانان، ئانچیلۆتیش دەیهەوێت لە گرنگترین ساتەکانی ئەم وەرزەدا لە تەنیشتی بێت، بە تایبەتی داوای لێکردووە پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لەگەڵ یاریزانەکانیدا بێت و کاتیان لەگەڵ بەسەر ببات.

ئەمە رووداوێکی نوێ نییە، وەرزی رابردوو کارڤاخال لە چەند یارییەکدا بەشداری نەکرد و کارلۆ ئەنچیلۆتی بەردەوام پرسیاری ئەوەی دەکرد کەی دەگەڕێتەوە، ئەوەش تەنیا بەهۆی ئاستەکەیەوە نەبوو لەناو یاریگادا. بۆ ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە، ئەم بەرگریکارە لە یاریزانێکی تۆپی پێ زیاترە هەمیشە بە ئاشکرا دانی پێدا ناوە.

پێشتر ئەنچیلۆتی سەبارەت بە دانی گوتبووی:

ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. چەند مانگێکە تاواناکنیمان لە یاریگا لەدەستداوە، بەڵام هێشتا وەک سەرکردە لە ژووری جلگۆڕین ئامادەیە و لەگەڵمان کاردەکات. ئێمە سوود لە تواناکانی لە یاریکردن وەرناگرین، بەڵام عەقڵیەتی ئەو بەکاردەهێنین.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەیەوێت تیپەکەی هەست بە بوونی کارڤاخال بکات، چونکە ئێستا لە ساتێکی گرنگ و مەترسیدار دان.بەرگریکارەکە هەمیشە یاریزانێکی سەرەکی بووە بۆ ئەنچیلۆتی، نەک تەنیا بەهۆی ئاستەکەی لە یاریگادا، بەڵکو بەهۆی ئەو کاریگەرییەی لەسەر گروپەکە و کەشوهەوای رۆژانەی تیپەکە هەیەتی.

کارڤاخال لە گەری نۆیەمی لالیگا بەرامبەر ڤیاریال بە هۆی پچرانی بەستەری ئەژنۆی تووشی پیکان بوو لە یاریگاکان دوورکەوتەوە بەڵام بەەردەوام شەڕی گەڕانەوەی دەکات و هیوادارە پێش کۆتایی ئەم وەرزە بگەڕێتەوە ناو یاریگا.

سەرچاوە: مارکا

بابەتی زیاتر

Back to top button