ئیسپانیاگرنگترین

میدۆ نهێنییەکی تایبەتی ئەنچیلۆتی لە مەدرید دەدرکێنێت؛ جادووگەرێکی تایبەتی ئەفریقی هەیە و بڕوای بە جادوو هەیە

Yariga App

یاریگا –

میدۆ نهێنییەکی تایبەتی ئەنچیلۆتی دەدرکێنێت و دەڵێت :’هەمیشە جادووگەرێکی ئەفریقی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتیدایە، ئێستاش لە مەدرید لەگەڵییەتی’.

ئەحمەد حوسام میدۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی میسر لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی هەنگاوی نۆیەمی کەناڵی رابیعە ریازی، لەبارەی قسەیەکی کۆنی خۆی لەبارەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەڵێت :’جادووگەرێکی ئەفریقی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی کار دەکات، هەمیشە ئەو جادووگەرە ئەفریقییە لەگەڵ ئەنچیلۆتیدایە، ئەوانەی کار لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەکەن هەموویان ئەمە دەزانن، من زانیاری تەواو و دروستم لەمبارەیەوە هەیە’.

هەروەها میدۆ دەشڵێت :’زۆر راهێنەر هەن بڕوای تەواویان بە جادوو هەیە، من بڕوام بە جادوو نییە، بەڵام ئەنچیلۆتی لەو راهێنەرانەیە زۆر گرنگی بە جادوو دەدات، من ناڵێم گۆڵەکانی دوایین خولەکەکانی ریال مەدرید پەیوەندی بەو جادووگەرە ئەفریقییەوە هەیە، چونکە من بڕوام پێی نییە، بەڵام ئەو جادووگەرە ئێستا لە مەدریدە’.

میدۆ دەشڵێت :’تا ئێستاش ئەنچیلۆتی ئەو جادووگەرە ئەفریقییەی لەگەڵدایە، چونکە ئەو زۆر بڕوای بە جادوو هەیە و پشتی پێ دەبەستێت’.

میدۆ (42 ساڵان) ساڵی 2013 بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و پێشتر لە ریزی یانەکانی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی، رۆمای ئیتاڵی، مارسێی فەڕەنسی، وێستهام یونایتدی ئینگلیزی، سێلتاڤیگۆی ئیسپانی و میدزبرۆی ئینگلیزی یاریی کردووە. لەوەتەی ساڵی 2014 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و راهێنەرایەتی چەند یانەیەکی میسری کردووە و ئێستا بێ یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button