ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح خۆی پێشکەشی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسپانیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چاره‌نووسی محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول هێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌، كه‌ له‌ كۆتایی وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.

لیڤەرپوول هیچ بڕیارێکی لەسەر داهاتووی یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە نەداوە، سەرەڕای ئه‌و ئاستە نایابەکەی  لەم وەرزەدا پێشكه‌شی ده‌كات كه‌  27 گۆڵی لە خولی ئینگلیزی تۆمارکردووە، لە پلەی یەکەمی لیستی گۆڵکارانی پرێمەرلیگدا دێت

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی سوپرایزێکی ئاشکرا کردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، سەڵاح خۆی پێشکەش به‌ بارسێلۆنا کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو درێسی تیپه‌ کاتالۆنیه‌كه‌ بپۆشێت ئه‌مه‌ش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتایی ساڵی رابردوودا نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا  هەبووە، هەرچەندە پەیوەندییەکان ئۆفەرێکی فەرمی و تایبەتیان پێشكه‌شی یاریزانه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، بابه‌تی گرێبەستکردن لەگەڵ سەڵاح لەلایەن كارگێری بارسێلۆنا کرایەوە، چونکە خەریکە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، بەتایبەتی کە خواستێکی گەورە لەلایەن یانە كاتالۆنییەکە له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ هەیە.

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، كارگێری بارسێلۆنا درک بەوە دەکات کە ناتوانێت بەهای مووچەی ساڵانەی ئێستای سەڵاح دابین بکات کە دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆ.

ناوی سەڵاح بۆ چوونی بۆ خولی سعودیەش په‌یوه‌ست كراوه‌، ئەمەش لەکاتێکدایە کە یانەی هیلال ئارەزووی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەو ئەستێرەیەی لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button