ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئەمشەو بارسێلۆنا رێز لە پزیشکە کۆچ کردووەکەی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە بۆنەی جیاجیادا هەوڵی داوە رێز لە پزیشکە کۆچکردووەکەی بگرێت و بڕیارە بەر لە دەستپێکی یاریی بەرامبەر بێنفیکا خولەکێک بە بێ دەنگی بوەستن.

 

دکتۆر کارلێس مینارۆ پزیشکێکی بەناوبانگ بوو لە لای یاریزانانی بارسا خۆشەویست بوو. لەناکاو لەو هۆتێلەی کە تێیدا دەمایەوە، بە جلوبەرگی بلاوگراناوە گیانی لەدەستدا. بارسا لەبەر رێزێک بۆ کارلێس یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا دواخست و بۆ رۆژی دواتر یاریزانان و ستافی بارسێلۆنا لە کەمپی مەشقەکانیان خولەکێک بە بێدەنگی وەکوو رێزێک بۆ روحی دکتۆرەکەیان وەستان. دوێنێش جارێکیتر لە بەردەم بارەگای بارسێلۆنا و هەروەها لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی هانسی فلیک جارێکی دیکە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان بەمەش لەم رۆژانەدا یادەوەرییەکەی بە زیندووی دەهێڵێنەوە.

هەواڵی کۆچی دوایی پزیشکی بارسێلۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا بووەتە سەردێری هەواڵەکانی تایبەت بە یانەکە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە یارییەکەی بارسا بەرامبەر ئۆساسۆنا هەڵوەشایەوە و دواخرا. هەروەها باس لەوەش کراوە کە بارسێلۆنا مۆڵەتی لە یوێفا وەرگرتووە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا خولەکێک بە بێدەنگی بوەستن.

دکتۆر کارلێس مینارۆ لە ساڵی 2017ەوە لەگەل کەتەلۆنیەکان کاری کردووە و لە سەرەتای ئەم وەرزەدا وەکوو پزیشکی تیپی یەکەمی بارسا زیادکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button