ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن رێگری ناکات لە رۆیشتنی ئەستێرەیەکی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێ بۆ ئەستێرەیەکی یانەکەی بێتەپێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی CaughtOffside, بایرن رێگری لە رۆیشتنی هاری کەین ناگرێت ئەگەر یانە خوازیارەکانی ئەو یاریزانە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکە 67 ملیۆن پاوەندە و هەر یانەیەک بیەوێ لەم هاوینەی دێت بیگوازێتەوە ئەوا پێویستە ئەو بڕە پارەیە دابین بکات.

لە درێژەی زانیارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە جگە لە تۆنتهامی یانەی پێشووی، هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتدیش خواستیان لە گواستنەوەی شازادە ئینگلیزیەکە هەیە.

کەین لە هاوینی 2023 بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتهامەوە وەک گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگا گواسترایەوە بۆ بایرن میونشن. لە وەرزی یەکەمیدا بەبێ هیچ نازناوێ کۆتایی پێهێنا. بەڵام ئەم وەرزە ئاستە گۆڵکارییەکەی تەقیوەتەوە (لە 35 یارییدا 31 گۆڵ)، چاوی لە هەردوو نازناوی خولی ئەڵمانی و چامپیۆنزلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button