
یاریگا –
بارسێلۆنا بە نیازە پاداشتی گۆڵپارێزەکەی بکاتەوە لەپای کاریگەرییەکانی لەسەر یانەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بارسا ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤۆیچێخ چێزنی سەبارەت بە پێشکەشکردنی گرێبەستێکی نوێ لە هەفتە یاخود مانگەکانی داهاتوودا.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی یانە کەتەلۆنیەکە و ستافی راهێنەرانیش دڵخۆشن بەو کاریگەرییانەنی چێزنی لەناوەوە و دەرەوەی یاریگا هەیەتی بەسەر بلاوگرانا. کۆتا بڕیار لای خودی گۆڵپارێزە پۆڵەندیەکە دەمێنێتەوه.
لەوەتەی لە هاوینی رابردوو لە خانەنیشین بوون گەڕاوەتەوە بۆ تۆپی پێ لەپێناو یاریکردن بۆ بارسا، یانە کەتەلۆنییەکە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە کاتێ چێزنی لەناو خانەی گۆڵ بووە.