
یاریگا –
گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی جارێکی تر لە خولی نایابی عێراق تووشی شکست هاتن نزیک دەبنەوە لە کۆتاییەکانی ریزبەندی.
لە گەڕی 19ـەی خولی نایابی عێراق، گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ناسڕیە یاریی کرد و یارییەکەشی 1 _ 0 دۆڕاند، لە حەفت یاریی لە ژێر سەرپەرشتی رەوەند عەبدولخالق راهێنەری کورد تیپەکە دوو سەرکەوتن و دوو شکست و سێ یەکسان بوونی هەیە، بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 17ـەی خولەکە دێت و نزیکە لە ناوچەی دابەزین.
پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای نەیتوانی پارێزگاری لە پێشکەوتنی بە گۆڵێک بکات و دوو گۆڵی لێکرایەوە بەرامبەر غەڕافی خاوەن پێشەنگی ریزبەندی، پێشمەرگە نۆیەم شکستە تووشی دەبێت لە خولەکە و دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەریش هەیە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بەڵام دەستەی کارگێڕی هیچ بریارێکی فەرمیان نەداوە، پێشمەرگە 22 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـەی خولی نایابی عێراق دێت.
لە گەڕی داهاتوو گازی باکوور لە کەرکوک بەرامبەر میسان یاریی دەکات، پێشمەرگەی سلێمانیش لە یارییەکی بەهێزدا لە یاریگای خۆی رووبەرووی جۆلان دەبێتەوە کە لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت