چامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆدیگەر و کۆرتوا بۆ یاریی دێربی ئامادە دەبن؟

Yariga App

یاریگا –

کۆرتوا و رۆدیگەر کە لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بێبەشبوون، گەڕانەوە راهێنانەکانی یانەکەیان و بۆ یاریی چوارشەممە ئامادە دەبن.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی گەڕانەوە راهێنانەکانی ریال مەدرید، کە کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ بێبەش بوو، رۆدیگەریش بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە لە یانەکەی دابڕابوو.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکەی چوارشەممە لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبن، کە بۆ یاریی رابردووی یانەکەیان لە لالیگا بانگهێشت نەکرابوون.

جگ لەو دوو یاریزانە، فێدریکۆ ڤالڤێردیش بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی کرد، لەکاتێکدا لە یارییەکەی ڤاییکانۆ لەسەر کورسی یەدەک بوو، بەهۆی پێکانەکەی پشووی پێدرابوو.

چوارشەممە کاتژمێر 23:00 لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button