عێراقکوردستان

قەحتان جەسیر: یاریزانەکانم ئاگادار کردبۆوە کە نابێ زوو گۆڵمان لێبکرێت

دوای هەشت یاریی نەورۆز لە یاریگای خۆی شکستی هێنا

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستەکەی دوێنێ شەو بەرامبەر قوەجەوییە، راهێنەری نەورۆز دەڵێت یاریزانەکانم ئاگادار کردبۆوە کە نابێ زوو گۆڵمان لێبکرێت.

لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز بۆ یەکەمجار بەشەو لە یاریگای خۆی یاریی کرد و یارییەکەشی 1 _ 0 بە قوەجەوییە دۆڕاند، لە دوای هەشت یاریی لە نێو یاریگای خۆی یەکەم شکستی نەورۆز بوو، دوایین شکستی نەورۆز لەم یاریگایە 7 _ 12 _ 2024 بوو لە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر حدود بوو کە 2 _ 1 شکستی هێنا.

قەحتان جەسیر راهێنەری نەورۆز دوای یارییەکەی بەرامبەر قوەجەوییە دەربارەی ئەنجامی یارییەکە گوتی:

یارییەکی باشمان کرد بەرامبەر تیپێکی بەهێزی وەکو جەوییە، لە هەر دوو گێم ئێمە باڵا دەست بووین لە یاریگا بەڵام دەرفەتی ئاسانمان لەدەستدا، دەرفەتەکانیش گۆڵ نەکەی گۆڵت لێ تۆمار دەکرێ، پێش یارییەکە یاریزانەکانم ئاگادار کردبۆوە کە نابێ زوو گۆڵمان لێ تۆمار بکرێت، بەداخەوە ئەم کارەش روویدا، چۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت دەبێت بەم شێوەیەش شکست قبوڵ بکەین.

بەم شکستە نەورۆز هەر لە ریزبەندی 11ـەم مایەوە بە 30 خاڵ، گەڕی داهاتووش لە بەغدا لە یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button