ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

نوێترین ریزبەندی پێڵاوی ئاڵتوونی: سەڵاح یەکەمە و ریتیگی پێش کەین و لێڤاندۆڤێسکی کەوت

Yariga App

ماتیۆ ریتیگی هێرشبەری ئەتەلەنتا لە محەمەد سەڵاح نزیک دەبێتەوە لەنوێترین ریزبەندی باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەی ئەورووپا و بردنەوەی خەڵاتی پێلاوی ئاڵتوونی دا.

پێڵاوی ئاڵتوونی ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، هەر گۆڵێک بۆ خولە گەورەکان دوو خاڵە و بۆ خوولە بچووکترەکانیش خاڵێک و نیو خاڵە.

سەڵاح لەم وەرزەدا خاوەنی 27 گۆڵ  و 54 خاڵە، شەوی رابردووش ماتیۆ ریتیگی پێش هاری کەین و رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی کەوت بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ.

لەدوای ئەوانیش ڤیکتۆر یۆکێرێش دێت، هەرچەندە ڤیکتۆر هەمان ژمارەی گۆڵی سەڵاحی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خولی پۆرتوگالی 1.5 خاڵ وەردەگرێت 40.5 خاڵی وەرگرتووە.

تەواوی ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

    1. محەمەد سەڵاح – 54 خاڵ (27 گۆڵ)
    2. ماتیۆ ریتیگی – 44 خاڵ (22 گۆڵ)
    3. هاری کەین – 42 خاڵ (21 گۆڵ)
    4. رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی – 42 خاڵ (21 گۆڵ)
    5. ڤیکتۆر یۆکێرێش – 40.5 خاڵ (27 گۆڵ)
    6. عوسمان دێمبێلێ – 40 خاڵ (20 گۆڵ)
    7. ئێرلینگ هالاند – 40 خاڵ (20 گۆڵ)
    8. ئەلیکساندەر ئیزاک – 38 خاڵ (19 گۆڵ)

خەڵاتی پێڵاوی زێڕین ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانەی لە وەرزێکدا زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات لەسەر ئاستی خولەکانی ئەورووپا. کۆتا براوەی خەڵاتەکەش هاری کەین بوو بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button