ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگی بچووککراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

چوار یانە بەشداری دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد، بۆرنمس، وێستهام یونایتد و ئێڤەرتن بەشداری پرێمەرلیگێکی بچووک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن.

بڕیارە لە کۆتایی یۆلیۆ/تەمموزی داهاتوودا، هەر چوار یانەکەی پرێمەرلیگ لە شارەکانی ئاتڵانتا، نیوجێرسی و چیکاگۆ کۆمەڵێک یاریی لە ژێر ناونیشانی پرێمەرلیگ سیریەسدا بکەن.

هەرچەندە سێ لەو یانانە لە پلەکانی خوار نیوەی ریزبەندییەوە دێن و پێشبینی دابەزینی هیچ لەو یانەنە بۆ چامپیۆنشیپ ناکرێت، بۆیە ئەگەرەکانی شکستهێنانی پاڵەوانیەتییەکە زۆر لاوازە.

رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە هەوڵی زۆریان بۆ بەشداریپێکردنی ئارسیناڵ و لیڤەرپوولدا، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەردوو یانەکە لە هۆنگ کۆنگ و ژاپۆن ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکەن.

مانچێستەر یونایتد دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، گەشتێکی لە مالیزیا و هۆنگ کۆنگ هەیە و پێشبینی دەکرێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار لە گەشتەکە قازانج بکات.

لە هاوینی داهاتوودا، ئەمریکا پێشوازی لە کۆمەڵێک رووداوی گەورەی تۆپی پێ دەکات. مۆندیالی یانەکان لە یۆنیۆ/حوزەیران دەکرێت، هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەر سیتی ئامادەکاری وەرزی نوێ لە ئەمریکا دەکەن. جیا لەمەش جامی زێڕ لە ئەمریکا و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.

خشتەی یارییەکانی پرێمەرلیگ سیریەس

26-07-2025

  • ئێڤەرتن V بۆرنمس
  • مانچێستەر یونایتد V وێستهام یونایتد

30-07-2025

  • وێستهام یونایتد V ئێڤەرتن
  • مانچێستەر یونایتد V بۆرنمس

03-08-2025

  • بۆرنمس V وێستهام یونایتد
  • مانچێستەر یونایتد V ئێڤەرتن

بابەتی زیاتر

Back to top button