ئیسپانیاگرنگترین

مووچەی هەفتانە و ساڵانەی ئێمباپێ چەندە؟ کێ خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە جیهان؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە پشتبەستن بە داتاکانی Capology دەوڵەمەندەکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکە پر رووداوەکەی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو تەواوبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا قسە و باسی زۆر لەبارەی مووچەی ئێمباپێ لە مەدرید دەکرێت.

ئێمباپێ حەفت وەرز یاریی بۆ پاریس سانجێرمان کرد، خاوەنی 256 گۆڵە و بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە.

هەرچەندە ئێمباپێ بە گرێبەستێکی خۆڕایی پەیوندەنی بە مەدریدەوە کرد، بەڵام مووچە و شیرینی گرێبەستەکە وایکردووە، ئێمباپێ ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی بەرزترین مووچەیان لە لالیگادا هەیە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە پشت بەستن بە داتاکانی پێگەی کاپۆلۆجی تایبەتمەند بە مووچەی یاریزانان، ژمارەکان دەخاتەڕوو.

ئێمباپێ گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ مەدرید واژۆ کردووە و یەکێکە لەو یاریزانانەی بەرزترین مووچەیان لە ریال مەدرید هەیە.

ئێمباپێ هەفتانە بڕی 62 هەزار دۆلار (62 دەفتەر) وەردەگرێت و بەمەش مووچەی ساڵانەی دەگاتە 32 ملیۆن دۆلار.

یاریزانوڵاتینامەمووچەی هەفتانە/پاوەندمووچەی هەفتانە/دۆلارمووچەی ساڵانە/پاوەندمووچەی ساڵانە/دۆلار
ئێمباپێفەڕەنسی£498,248$629,355£25,908,917$32,726,459

بەرزترین مووچەخۆرانی ریال مەدرید

ئێستا روونە کام یاریزان خاوەن بەرزترین مووچەیە لە ریال مەدرید، بەڵام یاریزانی خاوەن پلەی دووەم لەوانەیە هەمووان شۆک بکات، چونکە ناوێکی ئەوتۆی لە نێو مووچەوەرگراندا نییە.

دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی ساڵانە بڕی 21 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و هەریەکە لە جود بێڵینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر لە دوای ئالاباوە دێن.

یاریزانوڵاتینامەمووچەی هەفتانە / پاوەندمووچەی هەفتانە / دۆلارمووچەی ساڵانە / پاوەندمووچەی ساڵانە / دۆلار
ئێمباپێفەڕەنسی£498,248$629,355£25,908,917$32,726,459
ئالابانەمسایی£356,659$455,608£18,546,242$23,691,627
بێڵینگهامبەریتانی£330,187$421,792£17,169,698$21,933,182
ڤینیسیۆسبەڕازیلی£330,187$421,792£17,169,698$21,933,182
ڤالڤێردیئوروگوایی£264,244$337,555£13,740,704$17,552,863

پێنج خاوەن بەرزترین مووچەی لالیگا

راستە ئێمباپێ خاوەن بەرزترین مووچەیە لە ریال مەدرید، بەڵام لەسەر ئاستی لالیگا دووەم و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی بارسێلۆنا خاوەن بەرزترین مووچەیە لەسەر ئاستی خولەکە.

یان ئۆبڵاک، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید ناوی لە نێو ئەو یاریزانانەی بەرزترین مووچە وەردەگرندا هەیە.

یاریزانوڵاتینامەمووچەی هەفتانە/پاوەندمووچەی هەفتانە/دۆلارمووچەی ساڵانە/پاوەندمووچەی ساڵانە/دۆلار
لیڤاندۆڤسکیپۆڵەندی£528,330$674,908£27,473,166$35,095,197
ئێمباپێفەڕەنسی£498,248$629,355£25,908,917$32,726,459
ئالابانەمسایی£356,659£455,608£18,546,242$23,691,627
ئۆبڵاکسلۆڤینی£330,187$421,792£17,169,698$21,933,182
بێڵینگهامبەریتانی£330,187$421,792£17,169,698$21,933,182

 

 

 

خاوەن بەرزترین مووچە لە جیهان؟

هەرچەندە ئێمباپێ یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین مووچە لەسەر ئاستی لالیگا و ئەوروپا وەردەگرن، بەڵام ناوی لە نێو خاوەن بەرزترین پێنج مووچەی جیهاندا نییە.

ئەستێرەکانی خولی رۆشنی سعوودیە ریزبەندییەکەیان داگیرکردووە و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی یاریزانان بۆ وڵاتەکە.

یاریزانیانەمووچەی هەفتانە/پاوەندمووچەی هەفتانە/دۆلارمووچەی ساڵانە/پاوەندمووچەی ساڵانە/دۆلار
رۆناڵدۆنەسڕ£3,846,154$4,027,872£200,000,000$209,449,340
بێنزێمائیتیحاد£1,923,077$2,013,936£100,000,000$104,724,670
مەحرزئەهلی£1,003,846$1,051,275£52,200,000$54,666,278
مانێنەسڕ£769,231$805,574£40,000,000$41,889,868
کۆلیبالیهیلال£667,308$698,836£34,000,000$36,339,460

بابەتی زیاتر

Back to top button