مێسی کێشە لە نێوان ئینتەر مەیامی و ئەرجەنتین دروست دەکات
ماسکێرانۆ داوایەکی فەرمی هەیە....

یاریگا –
ئینتەر مەیامی داوایەکی فەرمی لەبارەی لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات.
ئینتەر مەیامی لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ مۆندیالی یانەکان دەستپێکردووە، کە بڕیارە لە 15ی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 13ی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
ئینتەر مەیامی لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەدایە، شان بەشانی یانەکانی ئەهلی میسڕی، پالمێراسی بەڕازیلی و پۆرتۆی پۆرتوگالی.
🤔¿SERÁ?
Con la expectativa por la posible vuelta de Messi, Inter Miami recibe a Charlotte
Detalles 👇 https://t.co/yOwe8CUKVi
— DSPORTS Argentina (@DSportsAR) March 9, 2025
تۆڕی DSports بلاویکردووەتەوە، ئینتەر مەیامی داوای لە لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە، مێسی بانگهێشتی کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکە لە یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو نەکات.
ئەرجەنتین دوو یاریی گرنگی لە رۆژانەی چوار و حەفتی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەکانی چیلی و کۆڵۆمبیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دا هەیە.
ئەرجەنتین بەکۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی کیشوەری ئەمریکای باشوور دێت.
خاڤیێر ماسکێرانۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی بە تەواوی لە مۆندیالی یانەکان پشتی بە لیۆنێل مێسی گەرمکردووە و نایەوێت بەشداری یارییە توندەکانی ئەمریکای لاتین بکات.