ئه‌مریکاگرنگترین

بۆچی نێیمار بەشداری لە یارییەکەی کۆرێنتیانز نەکرد؟

چەند سیناریۆیەک باس دەکرێن....

Yariga App

یاریگا –

سانتۆس لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی پاڵەوانیەتی پاولیستای بەڕازیل 1-2 بە کۆرینتیانز دۆڕا.

کۆرێنتیانز گۆڵی یەکەمی دوای تێپەڕبوونی 12 خوولەک لە رێگەی یوری ئالبێرتۆ کرد، دواتر تیکینیۆ لە خوولەکی 38 ئەنجامەکەی بۆ سانتۆس یەکسانکردەوە.

رۆدریگۆ گارۆ، گۆڵی دووەمی کۆرێنتیانزی لە خوولەکی 56 کرد و لە خوولەکی 81یشدا، زی ئیڤالدۆ، یاریزانی سانتۆس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

دیارترین رووداوی یارییەکە، بەشداری نەکردنی نێیمار دا سیلڤا بوو و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە، سیناریۆکانی بەشداری نەکردنی نێیمار چین؟

پێکان

هەندێک میدیای بەڕازیلی باسیان لە تووشبوونی نێیمار بە پێکان لە یاریی رابردووی یانەکە بەرامبەر براگانتینۆ کرد، چونکە نێیمار لە خوولەکی 76ی یارییەکە، بەهۆی هەستکردن بە ئازار، یارییەکەی جێهێشت و هەر ئەمەش دیارترین هۆکاری بەشداری نەکردنی نێیمارە لە یارییەکەی شەوی رابردوو، بەڵام بانگهێشتکردنی بۆ یارییەکە و دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەکە، بە واتای ئامادەیی یاریزانەکە دێت.

گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل

سەرنجی گەورەی نێیمار لەسەر گەڕانەوەیە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەکەی لەگەڵ سانتۆس، نێیمار بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرایەوە و لەوانەیە بیەوێت بەبێ ئەوەی تووشی پێکان بێت، بگەڕێتەوە ریزی سامبا.

بەڕازیل دوو یاریی گرنگی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button