لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان دوو یانە یاریی خاوێنیان کردووە

یاریگا –
لە گەڕی 13ـەی خولی پلە یەکی کوردستان، هەر دوو یانەی سێمێل و تەناهی یاریی خاوێنیان کرد و هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە.
وێڕای هەستیاری یارییەکان کە بەرەو کۆتایی خولەکە دەچێت، لە کۆی حەفت یاریی لەگەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان، 19 گۆڵ تۆمار کراوە، 11 گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لەگێمی دووەم کڕاوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش محەمەد بەشیر لە هەڵۆ بەرامبەر دهۆک لە خولەکی 3 تۆماریکرد.
هەر یەک لە گۆڵپارێزان روحەڵا شەریف لە خاک و ماهر قەحتان لە بازیان و وەلید سەبار لە کۆیە کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەش دوو یانە بەدەستیان هێنا، سۆران 3 _ 1 لە رواندزی بردەوە و قەڵادزێش بە هەمان ئەنجام لە تەناهی بردەوە.
لە گەڕی 13ـەی خولی پلەیەکی کوردستان 26 کارتی زەرد بەرزکراوەتەوە لە کۆی حەفت یاریی، هیچ کارتێکی سووریش لەلایەن ناوبژیوانەوە بەکار نەهاتووە.