ئینگلتەراگرنگترین

لە زاری راهێنەری چێڵسیەوە؛ دۆخی تەندروستی پاڵمەر پێش یارییەکەی لێستەر زۆر خراپ بووە

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا بەرگری لە کۆڵ پاڵمەر دەکات و کاتێک ئەمشەو بەرامبەر لێستەر سیتی لێدانێکی سزای لەدەست دا.

چێڵسی لە میانی هەفتەی 29ی خولی ئینگلیزی و لەنێو یاریگای ستامفۆردبریج بردنەوەیەکی بەزەحمەتی بەرامبەر رێویەکان بەدەستهێنا لە رێگەی تاکە گۆڵێکی مارک کوکورێیا لە خولەکی 60ی یارییەکە.

هەشت یارییە لەدوای یەک لە سەرجەم پاڵەوانێنتیەکاندا پاڵمەر گۆڵی تۆمارنەکردووە و ئەم یارییەش لە خولەکی 20ی لێدانێکی سزای فەوتاند، بەڵام دواتر راهێنەرەکەی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانییدا بەرگری لێکرد و وتی

کۆڵ دوێنێ راهێنانەکانی ئەنجام نەدا چونکە هەستی بەباشیی نەدەکرد. شەوەکەشی هەروا هەستی بەباشیی نەدەکرد. بەڵام ئەم بەیانیە کە لە خەو هەستا هات و پێی وتم دەمەوێ یاریی بکەم و یارمەتی ئەم تیمە بدەم و بگاتە چامپیۆنزلیگ.

ئەوە دوو رۆژە زۆر خراپ بووە بەهۆی تای زۆر و سکچوونەوە. کۆتا 48 کاتژمێری رابردوو هیچ راهێنانێکی ئەنجام نەدابوو بەهۆی تا و خراپی تەندروستیەوە. بەڵام ئەم بەیانیە خۆی داوایکرد یاریی پێبکەم، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێ ئەم یاریزانانە چۆن دەیانەوێ چێڵسی بگەڕێنەوە بۆ شوێنی راستەقینەی خۆی.

بەو بردنەوەیە بلووز گەڕایەوە پلەی چوارەم و یاریی داهاتووشیان بەرامبەر ئارسیناڵ دەبێ لە دێربی لەندەن و لەنێو یاریگای ئیماراتی تایبەت بە تۆپچییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button