ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ بەڕێوەبەرێکی وەرزشی نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

ئاندریا بێرتا لە شوێنی ئیدۆ دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و بەمزووانە دەستبەکار دەبێت، کە ساڵی رابردوو ئیدۆ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئاندریا بێرتا دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەکاتێکدا چەند یانەیەکی دیکەی وەکو مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان دەیانویست گرێبەتسی لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام دواجار گەنەرزی هەڵبژارد.

ئاندریا بێرتا (53 ساڵان) لە ئاتلێتیکۆ مەدرید سەردەمێکی زێڕینی نووسییەوە، بەڵام سەرەتای ئەمساڵ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە کە چەندان یاریزانی بەتوانای بۆ ئەو یانە ئیسپانییە گواستەوە، گرێبەستی ئانتوان گریزمان و رۆدری لە سەردەم ئەو لە ئاتلێتیکۆ کران.

هاوینی داهاتوو دەبێتە یەکەم مێرکاتۆی بێرتا لە ئارسیناڵ کە یەکەم ئەرکی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9 دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button