ئیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا لە پێناو گەڕاندنەوەی هاوژینەکەی چووەتە بارسێلۆنا

دوایین هەوڵەکانی گواردیۆلا...

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، سێ رۆژی لەگەڵ کریستینا سێرای هاوژینی بەسەربرد، بەو هیوایەی هاوسەرەکەی بگەڕێتەوە لای.

سەرەڕای ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گواردیۆلا و کریستینا جیا بوونەوە، بەڵام پێپ گواردیۆلا هەموو هەوڵێکیدا بۆ رزگارکردنی ژیانی هاوسەرگیرییەکەی، گەشتە سێ رۆژەکەی بۆ بارسێلۆن دوایین هەوڵی بووە بۆ گەڕاندنەوەی هاوژینەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن، چەند کاتژمێرێک دوای بردنەوەی مانچێستەر سیتی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر پلیمۆس لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، راهێنەری سیتی بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی کەتەلۆنیای کردووە بۆ ئەوەی کات لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەر ببات، کە لە ساڵی 1994ەوە لەگەڵیدا پەیوەندی هەبووە.

سەرچاوەیەک به سەنی راگەیاند:

سێ شەویان بەیەکەوە لە بارسێلۆنا بەسەر برد و لە ماڵەکەیان مانەوە. پێپ رۆژی دووشەممە چووە دەرەوە بۆ لای پزیشکی ددان و کریستینا چووە دوکانی جلوبەرگەکەی لە ناوەندی شار.

جارێکی دیکە لە فرۆشگاکە یەکتریان بینیەوە و سێ کاتژمێر لەوێ مانەوە، دواتر گەڕانەوە ماڵەوە و شەوەکەیان پێکەوە بەسەربرد و پێپ بەیانی سێشەممە گەڕایەوە مانچێستەر.

زانیارییە تازە بڵاوکراوەکان ئەوە دەردەخەن کە رەنگە ئەو دوو هاوسەرە سەرەڕای دووری نێوانیان ئاشت ببنەوە. وەبیرهێنانەوەیە کە کریستینا سێرا لە ساڵی 2019 گەڕایەوە بارسێلۆنا و گواردیۆلا لە ساڵی 2016ەوە لە مانچێستەر دەژی.

هەواڵی جیابوونەوەی ئەو راهێنەرە کەتەلۆنییە لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بڵاوبووەوە، بەگوتەی هاوڕێیەکی ئەو دوو هاوسەرە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەیان لەگەڵ کریستینا، هۆگر بوونی راهێنەرەکەیە بە پیشەکەی و کاتی بۆ هاوژین و منداڵەکانی نەبووە هەروەها دوورکەوتنی بۆ ماوەیەکی درێژ لە بابەتە خێزانییەکان کاریگەری لەسەر ژیانی هاوسەرگیریان هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button