ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ چەند یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو بانگهێشت نەکراون

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ راگەیاند، هەریەکە لە رۆدیگەر و کۆرتوا بانگهێشت نەکراون.

هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بانگهێشت نەکراون، کە رۆدیگەر بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلەوەنزاوە دوێنێ بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی نەکرد.

رۆژنامەی ئاس رایگەیاندووە، کۆرتوا لە ئەژنۆی راستی هەست بە ئازارێکی کەم دەکات، بۆیە کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە پشووی پێبدات بۆ یارییەکەی ئەمشەو بانگهێشتی ناکات.

پێشتر رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، بۆ یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ هەریەکە لە داڤید ئالابا و فران گارسیا سەرەکی دەبن، فێدریکۆ ڤالڤێردی بەشداریی ئەو یارییە ناکات، بەڵام بانگهێشتی یارییەکە کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە رائول ئاسینسیۆ و داڤید ئالابا لە دڵی بەرگری یاریی دەکەن.

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 06:15 ریال مەدرید لە گەڕی بیست و حەفتەمی لالیگا میوانداریی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات، کە لۆس بلانکۆس بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button