
یاریگا –
تاهیر سابیر خۆشناو یاریزانی پێشووی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورساریی بووه سه‌رۆكی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر.
تاهیر سابیری پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاسیا له ساڵی 1963 له هه‌ولێر له دایكبووه و یه‌كێكه له وه‌رزشوانه دێرینه‌كانی هه‌ولێر و ئێستا به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی هه‌ولێره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش.
تاهیر له ساڵی 1976 تاكو 1991 یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بووه و له‌م ماوه‌یه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا و عه‌ره‌بی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 1985 له كه‌ته‌ماندۆی پایته‌ختی نیپاڵ به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاسیا كردووه سێ مێدالیای زێری برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی ئاسیا، هه‌وره‌ها ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له ئۆلێمپیادی ئه‌و ساڵه هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له هاورێكانی مادده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێنابوو عوده‌ی كوڕی سه‌دام حسێن 14 رۆژ زیندانیان ده‌كات و ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان له ئۆلێمپیاد پێنادات.
دوای وازهێنانی له یاریكردن بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستان، دواتر ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری به‌شی وه‌رزشی هه‌ولێر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و تاكو ئێستا له‌كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ی رابردوو تاهیر سابیر دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو، دوای زیاتر له 35 رۆژ له ووڵاتی توركیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا‌و ئێستا نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێپه‌راندووه و ته‌ندروستی باشه.
تاهیر سابیر دوای بوون به سه‌رۆكی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر گوتی، من ئاگادارنه‌بووم ده‌بمه سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، كوڕه‌كه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی له سۆشیاڵ مێدیا خوێنده‌وه.
تاهیر گوتیشی، ئاماده‌م بۆ هه‌ر ئه‌ركێك راسپێردرێم و ئه‌و ئه‌ركه‌ی به‌من دراوه قورسه و ده‌مانه‌وێت له‌و ماوه‌یه گرنگی به به‌شه‌كانی دیكه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بده‌ین و بتوانین ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه بكه‌ین.
ئه‌و ده‌سته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌به‌ن و ده‌بێت له‌ماوه‌ی 45 رۆژ ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.