ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

کەی یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا دەکرێت؟

Yariga App

یاریگا –

دواخستنی یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئۆساسۆنا، دۆزینەوەی وادەیەکی گونجاوی بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکە ئاڵۆزتر کردووە.

خاڤی دۆمینگێز، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە رادیۆی مارکا بە لەبەرچاوگرتنی خشتەی توندی بارسێلۆنا کێشەی دواخستنی یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا روونکردەوە. ساڵنامەکە لەم کاتەی وەرزدا زۆر جەنجاڵە، بۆیە بژاردەکانی هەڵبژاردنی باشترین رۆژ بۆ یاریکردن زۆر سنووردارە.

دۆمینگێز روونی کردەوە و گوتی:

ئەگەر بارسا بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەوا مانگی ئایار بە کردەوە مەحاڵە. چونکە چوارشەممەکانیی مانگی ئایار بەم شێوەیەیە: 6ی ئایار بۆ چامپیۆنزلیگ، 14ی ئایار یارییەکانی گەڕی 36ی لالیگا، 21ی ئایار، پێش هەفتەی کۆتایی. واتە لە نێوان هەفتەی 37 و 38مدا.

یەکەم بژاردەی ئاشکرا ئەوەیە کە بارسا لە جامی شای ئیسپانیا دەربکرێت و دواتر دەکرێت لە رۆژی یەکشەممە 27ی نیسان بکرێت. بژاردەی سێیەم بەکارهێنانی پشووی یارییە نیشتمانییەکانە. هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرواری 20 یاریی چوون لە رۆتەردام و یاریی گەڕانەوە لە مێستایا لە 23ی ئازار یاریی هەیە.

دۆمینگێز لە درێژەی قسەکەیدا گوتی:

لە دوایی یارییەکانی فیفا دێی، لە دووشەممە 24 تا یەکشەممە 30ی ئازار، یاریزانە ئیسپانییەکان پەیوەندی بە تیپەکانیان دەکەنەوە. پێم وایە دەتوانرێت یارییەکە لە رۆژی پێنجشەممە 27ی ئازار بەڕێوە بچێت. “بێ گومان ئەمە نزیکترین بژاردەیە لە ساڵنامەکەدا و باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە”.

یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر ئۆساسۆنا لە گەڕی 27 لالیگا بە هۆکاری مردنی پزیشکی یانەکە و لەسەر داوای یاریزانانی بارسێلۆنا دواخرا و ئێشتا چاوەڕێی وادەیەکی دیاریکراو بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button