عێراقکوردستانگرنگترینمۆندیالی 2026

کاساس بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بانگهێشتی پێنج یاریزانی کورد دەکات

Yariga App

یاریگا –

کاساس بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال بانگهێشتی پێنج یاریزانی کورد دەکات، هەڵۆ فایەق و ئاکام هاشم بانگهێشت دەکرێن.

ماڵپەڕی WinWinـی عەرەبی ئاشکرایکردووە، خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەمزووانە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکات، کە کۆتایی ئەم مانگە رووبەڕووی کوێت و فەڵەستین دەبنەوە.

کاساس بۆ ئەو دوو یارییە بەنیازە بانگهێشتی پێنج یاریزانی کورد بکات کە بریتین لە ئاکام هاشم بەرگریکاری شوڕتە، هەڵۆ فایەق بەرگریکاری هەولێر، مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری ڤیکتۆریا پلزنی چیکی، ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری هەولێر و یوسف ئەمین هێرشبەری وەحدەی سعوودی.

راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ گۆڵپارێز بانگهێشتی هەریەکە لە جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل و کەمیل سەعد دەکات، بۆ هێلی بەرگریش بانگهێشتی هەریەکە لە مێرخاس دۆسکی، موهەنەد جەعاز، ئەحمەد یەحیا، ئاکام هاشم، رێبین سولاقا، فرانس پوتڕس، زەید تەحسین، مەناف یونس، عەلی فائیز، حوسێن عەلی، شوربل شەمعون و هەڵۆ فایەق دەکات، پێشبینی دەکرێت لە نێوان شربل شەمعون و هەڵۆ فایەق یەکێکیان دووربخاتەوە کە بە ئەگەرێکی زۆر شربل شەمعون دەبێت.

لە هێلی ناوەڕاستیش، راهێنەرە ئیسپانییەکە بانگهێشتی هەریەکە لە عەلی جاسم، ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید، زیدان ئیقبال، ئەیمار شیر، پیتەر گورگیس، یوسف ئەمین، محەمەد تائی، ئیبراهیم بایش، ئەمجەد عەتوان، کە دەبێت لەنێو ئەو چەند یاریزانە یەکێکیان دووربخاتەوە کە لەوانەیە محەمەد تائی بێت.

لە هێلی هێرشبردنیش، بانگهێشتی هەریەکە لە ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، عەلی حەمادی دەکات.

عێراق لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی سێیەم بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، رۆژی 20ـی ئەم مانگە شێرەکانی رافیدەین لە بەسرە میوانداریی کوێت دەکەن ئینجا دوای پێنج رۆژی دیکە لە ئوردن دەبنە میوانی فەڵەستین.

بابەتی زیاتر

Back to top button