وێڵبێک لە نێوان کریستیانۆ و ئەستێرەیەکیتر کێ بە باشترین دەزانێت؟

یاریگا –
دانی وێڵبێک، ئەستێرە و هێرشبەری برایتن باشترین ئە هێرشبەرە ئاشکرا دەکات کە یاریی لەگەڵ کردووە.
وێڵبێک سەردەمی پیشەگەری خۆی لە ئۆڵدترافۆرد دەستپێکرد و لە یەکەم وەرزی لە مانچێستەر یونایتد لە 2008-2009 شانبەشانی رۆناڵدۆ یاریی دەکرد، بەڵام دوای ساڵێک کریستیانۆ بەرەو ریال مەدرید رۆیشت و دواجار وێڵبێک لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد و پێنج ساڵی ژیانی وەرزشی لەوێ بەسەر برد.
یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە لە ماوەی 17 ساڵی یاریکردنی لە یانەکەدا شانبەشانی چەند هێرشبەرێکی ئاست بەرزی جیهانی یاریی کردووە. لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت گوتی:
لە راستیدا کاتێک بۆ یەکەمجار لە ژووری جلگۆڕین بووم، لە نێوان رۆناڵدۆ و رایان گیگز دانیشتبووم. تەمەنم 17 ساڵ بوو و ئەم دوو کەسە لەگەڵم بوون. بینینی ئەم دیمەنە سەرسوڕهێنەر بوو. دەمبینی رۆناڵدۆ لە هەمووان زووتر دەهاتە مەشقەکان و دوای هەمووانیش دەڕۆی. زۆر یاریم لەگەڵ نەکرد، بەڵام توانیم بۆ ماوەیەک لەگەڵیدا راهێنان بکەم و ئەزموونێکی تایبەت بوو.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
شەیدای یاریی کردن لە تەنیشت ئۆلیڤیێر جیرۆد بووم. هاوکارییەکانمان بەڕاستی ئەنجامیان هەبوو. هەروەها یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ئەو سەرنجەی کە شایەنی بوو بەدەستی نەهێنا، بەڵام هێرشبەرێکی ئاست بەرز و هاوتیمییەکی بێ وێنە بوو.
Danny Welbeck snubs Cristiano Ronaldo and names Arsenal hero at his best strike partner https://t.co/5dRT9nH1nn
— Metro (@MetroUK) March 8, 2025
دواجار وێڵبێک باشترین یاریزانی هێرشبەر کە یاریی لەگەڵ کردبێت ئاشکرا کرد و گوتی:
من سانچێز هەڵدەبژێرم. یارییمان زۆر بەیەکەوە کرد و پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵیدا هەبوو. یاریزانێک بوو کە دەیتوانی جوڵەکانم ببینێت و تۆپەکەم بۆ بگوازێتەوە و جارێکی تر لەگەڵم بەردەوام بێت لە یارییەکە. “بەڕاستی پەیوەندییەکی باشمان هەبوو”.
وێڵبێک دواجار لە 2019 ریزەکانی ئارسیناڵی جێهێشت و بۆ ماوەی سالێک یاریی بۆ واتفۆرد کرد و دواتر لە 2020ەوە سەرکردایەتی هێڵێ هیرشبەری برایتن دەکات و لەم وەرزەدا لە کۆی 28 یاریی حەفت گۆڵ و چوار ئەسیستی کردووە.