ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەیەوێت لە سعوودیە یاریی بکات
چاوەڕێی ئاماژەیەکە...

یاریگا –
ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری ریال مەدرید بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید دەکاتەوە.
تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە رودیگەر دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2026 لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام ئۆفەرەکانی سعوودیە بوونەتە جێی سەرنجی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە.
رودیگەر لە ریال مەدرید دڵخۆشە و دەیەوێت تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە بێرنابیۆ بمێنێتێەوە، نایەوێت گرێبەستەکەی بەر لە وادەی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە تاوەکو ساڵی 2026 لە مەدرید بەردەوام دەبێت و بەر لە مۆندیالی داهاتوو، دەیەوێت لە ریال مەدرید بەتەواوی خۆی ئامادە بکات.
تۆڕە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی سعوودی گرنگیان بە رودیگەر داوە و لە ئێستاوە کار لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
حکومەتی سعوودیە راستەوخۆ سەرپەرشتی گرێبەستی یاریزانە دیارەکان دەکات و رودیگەرییان بەلاوە پەسندە و دەیانەوێت لە سعوودیە یاریی بکات.
رودیگەر بە بیرۆکەی یارییکردن لە سعوودیە رازییە و دەیەوێت لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لەو ڵاتە یاریی بکات، بەڵام تاوەکو ریال مەدرید پێویستی پێبێت، لە بێرنابیۆ دەمێنێتەوە.
بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2022 پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و یەکێکە لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی پێکهاتەی کارلۆ ئانچێلۆتی.