
یاریگا –
ریال مەدرید دەیەوێت ریکۆرد لە قازانجی ساڵی دارایی تۆماربکات و تەنیا چەند مانگێکی لەبەردەست ماوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت بەر لە تەواوبوونی ساڵی دارایی لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ئەمساڵ، قازانجی گشتی یانەکەی بگەیەنێتە 1.2 ملیار یۆرۆ.
لە راپۆرتی رۆژنامەکە هاتووە، لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، کۆی قازانجی ریال مەدرید گەیشتە 590 ملیۆن یۆرۆ، بەراورد بە ساڵی 2023، قازانجەکە بەڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە.
ئێستا ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگایە، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا. ئەمشەو لە گەڕی 27ی لالیگا، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری رایۆ ڤاییکانۆ دەکات و چوارشەممەش لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.