
یاریگا –
تاوەکو ئێستا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بڕیاری لە داهاتووی خۆی لە بارسێلۆنا نەداوە و بەڕێوەبەری کارەکانی نوێترین پەرەسندنەکان ئاشکرا دەکات.
لیڤاندۆڤسکی یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا و ماوەی سێ ساڵە یاریی بۆ یانە کاتالوونییەکە دەکات، ئەمەش دوای گواستنەوەی بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە.
پینی زەهاڤی، بەڕێوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە
تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکمان بەدەست نەگەیشتووە و بۆ وەرزی داهاتووش لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت. ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئۆفەری یانەکانی سعوودیە دەکەن، دوورن لە راستییەوە، هیچ ئۆفەرێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە و تەنانەت پەیوەندیشمان پێوە نەکراوە.
لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و 100% وەرزی داهاتووش بەردەوام دەبێت. گرێبەستمان لەگەڵ یانەکە هەیە و تاوەکو بەسەرچوونی رێزی لێدەگرین.
لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا 38 یاریی بۆ بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە، خاوەنی 34 گۆڵ و سێ ئەسیستە.