ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر یونایتد V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 28ی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەدا مانچێستەر یونایتد بە بارودۆخێكی تەواو خراپدا تێدەپەڕێت بەجۆرێک لە ریزبەندی 15ی پرێمەرلیگ دێت و تەنیا لە پێش یانەكانی وێستهام، وۆڵڤز، ئیپسویچ تاون، لێستەر سیتی و ساوسامتن دێت.

شەیتانە سوورەكان لە 27 یارییدا نۆ یارییان بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بوون و 12 یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی 15ی پریمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ كە ركابەری لیڤەرپوولی دەكرد لە دوو یاریی كۆتاییدا نەیتوانیووە براوە بێت.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە 27 یارییدا 15 یارییان بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بوون و سێ یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بە بێ پاتریك دۆرگو، ئاماد تراوری، لیساندرۆ مارتینێز، كۆبی مەینوو، مەیسن ماونت، جۆنی ئیڤانزو لوك شۆو بێ بەش دەبێت و یاریكردنی هاری ماگوایەریش گومانی لەسەرە.

لەبەرامبەردا گەنەرز بە بێ بوكایۆ ساكا، كای هاڤێرتز، مارتینێلی، خێسوس و تۆمیاسو بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

لێنی یۆرۆ، دی لیخت، لیندیلۆف

مەزراوی، كاسێمیرۆ، برۆنۆ، دالۆت

زیركزی، هۆیڵوند، گارناچۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبێر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

ئۆدیگارد، پارتی، رایس

نوانێری، ترۆسارد، مێرینۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button