ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس دوو گەنج لە هەرێمی باسک ‘بەگرتن’ دەدات

لێکۆڵینەوەی قووڵ دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی هەرێمی باسک لە باکووری ئیسپانیا، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دوو گەنجی 19 ساڵی دەستپێکردووە.

بە بیانووی تێوەگلانی دوو گەنجەکە لە سووکایەتیپێکردن و ئاڕاستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید، لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ هەردوو گەنجەکە دەستیپێکردووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال سۆسیداد روویدا، کە لە 26ی فێبرایەر/شوباتی رابردوو لە یاریگای ئانوێتا لە سان سێباستیان کرا.

پۆلیسی هەرێمی باسک لە سکاڵایەکی فەرمی کۆمەڵەی لالیگا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە. پۆلیس تەواوی بەڵگەکانی یارییەکەی کۆکردەوە، ئینجا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، تەواوی وێنەی هەردوو گەنجەکە لە یارییەکە کۆکرانەوە و شیکاری بۆ چەند ڤیدیۆییەکیش کرا کە هەردوو گەنجەکەی تێدا بەدیکرابوو. کەسانی شارەزای لە خوێندنەوەی جووڵەی لێو بەشدارییان لە لێکۆڵینەوەکان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، قسەی رەگەزپەرستی ئاڕاستەی ڤینیسیۆس دەکەن.

بەشی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی باسک دووپاتیدەکاتەوە، بە وردی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکرێت و ئێستا تەواوی کەیسەکە رادەستی دادگا کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button