
یاریگا –
بۆ دووەم یارییە لەسەریەک بەهۆی سزدانییەوە، ئارنە سڵۆت دوور لە شوێنی یاریزانی یەدەک سەرپەرشتی یانەکەی دەکات.
لە نێوان گێمەکانی یاریی دوێنێ نێوان لیڤەرپوول و ساوسامتن، سلۆت زۆر بە تووڕەیی لەگەڵ یاریزانەکان قسەی کردووە، ئەمەش دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم 0-1 لە بەرژەوەندی ساوسامتن.
لە گێمی دووەم محەمەد سەڵاح دوو گۆڵ و داروین نونێز گۆڵێکیان بۆ لیڤەرپوول کرد. ئەستێرە میسڕییەکە هۆکاری درەوشانەوەی یاریزانانی لە گێمی دووەمدا ئاشکرا کرد.
سەرەتا شتەکە ناخۆش بوو، چونکە تەواوی زۆر بە تووڕەیی قسەی دەکرد، بەڵام هەندێکجار پێویستیمان بەمجۆرە دۆخانەیە. لە گێمی یەکەمدا زۆر لەسەرخۆ بووین و گرنگیمان بە هەموو شتێک نەدەدا، پێم وانییە ئەمڕۆ یارییەکی باشمان کردبێت. ئەگەر بتەوێت چامپیۆنزلیگ یاخود پرێمەرلیگ ببەیتەوە، پێویستە بەمشێوەیە یارییەکان ببەیتەوە.
لەم وەرزەدا لیڤەرپوول تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە و ئێستا بە کاتی بە جیاوازی 16 خاڵ لە پێشەوەی ئارسیناڵی خاوەن پلەی دووەمە.
لە دوای یارییەکە سڵۆت بە کەناڵی BBC راگەیاند
ئەمانە ئاماژەی تیمێکی باشن، دەتوانین بە رێگەی جیاواز سەربکەوین. ناچاربووم گۆڕانکاری بکەم، تاوەکو ئاستی یارییەکە بەرزبکەمەوە. پێم وانییە لەم وەرزەدا زۆرجار تووشی ئەم دۆخە بووبین.
تەنیا لەڕووی یارییکردنەوە خراپ نەبووین، بەڵکو لە ئەو وزە ‘نەرێنیە’ی لە یارییەکەدا بوو. کاریگەری لەسەر یاریزانان دروستکردبوو.
مانگێکی جەنجاڵ لە چامپیۆنزلیگ، جامی FA، یاریی کۆتایی جامی کاراباو چاوەڕێی لیڤەرپوولە. یانەکەی مێرسیساید بەهۆی وەستانی نێودەوڵەتییەوە، تاوەکو 2ی مانگی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاریی ناکاتەوە.