خووله‌کانی دیکەگرنگترین

یانەیەکی ئەوروپی بەهەڵە وێنەیەکی ئابڕوبەر بڵاودەکاتەوە

مشتومڕ و کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئەوروپی چەند وێنەیەکی ئابڕووبەری لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردەوە و هەمووان شۆک بوون.

یانەی کڵاید، کە لە پلەی دووەمی خولی سکۆتلاندی یاریی دەکات، لێکۆڵینەوەی فەرمی لە رووداوەکە دەستپێکردووە، دوای ئەوەی وێنەیەکی سۆفی راین، مۆدڵی بەناوبانگی پلاتفۆڕمی Only Fans لە هەژمارەکەیان بڵاوکرایەوە.

یانە سکۆتلەندییەکە هەر زوو وێنەکەی سڕییەوە و بەیاننامەیەکی بۆ هاندەران بڵاوکردەوە.

ئاگادارین هەندێ کۆنتێنتی ‘نەگونجاو’ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە هەژمارەکەمان بڵاوکراوەتەوە. دووپاتیدەکەینەوە ئەمە رای یانە و هاندەرانی نییە و ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەین، بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوەکە. بە توندی بە ئامانجکردنی کەسایەتییەکان رەتدەکەینەوە.

کڵاید چەند کاتژمێرێک دوای یارییەکە 2-1 بە یانەی ئێست فایڤ دۆڕا. یانەکە لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی پلەدووی سکۆتلاند دێت، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ یانەکانی زۆنی دابەزین.

بابەتی زیاتر

Back to top button