ئیسپانیاگرنگترین

پڕۆفایڵ؛ کارلۆس مینارۆ پزیشکی بارسێلۆنا کێبوو؟

لە سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ تیمی یەکەم دەستبەکاربووە

Yariga App

یاریگا –

نیگەرانییەکی زۆر تەواوی سووچەکانی بارسێلۆنای گرتووە، ئەمەش دوای گیان لەدەستدانی کارلێس مینارۆ گارسیا، پزیشکی یانەی بارسێلۆنا بەر لە یارییەکەی دوێنێ شەویان بەرامبەر ئۆساسونا.

بارسێلۆنا چەند خوولەکێک بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە لە گەڕی 26ی لالیگا، هەواڵی گیان لەدەستدانی پزیشکی یانەکەی راگەیاند و تەواوی هاندەرانی شۆک کرد.

یارییەکە لەسەر داوای بارسێلۆنا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و لە بەیاننامەیەکدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی پزیشکەکە کرا.

کارلێس مینارۆ کێیە؟

لە سەرەتای ئەم وەرزەوە، مینارۆ بووە ئەندامی ستافی پزیشکی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا.

مینارۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا گیانی لەدەستدا، پزیشکە ئیسپانییەکە هەڵگری بڕوانامەی ماستەری لە پزیشکی زانکۆی رۆڤێرا فێرجیلی بوو. پێشتر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پێکانی وەرزشی زانکۆی بارسێلۆنا بەدەستهێنابوو.

مینارۆ بۆ یەکەمجار بەرپرسیاری بەشی پزیشکی یانەی تیراسا بوو لە ساڵی 2004، هەروەها کاری لەگەڵ چەندین یانەی فوتساڵی ئیسپانیا کردووە.

لە یۆلیۆ/تەمموزی ساڵی 2017 کاروانەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێکرد، چەند ساڵێک لەگەڵ تیمەکانی لاوان و فوتساڵی یانەکە کاری کرد.

مینارۆ لە سەرەتای ئەم وەرزە، بووە ئەندامی ستافی پزیشکی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا و بەر لە یاریی دوێنێ بەرامبەر ئۆساسونا، گیانی لەدەستدا.

مینارۆ بۆ ماوەی شەش ساڵ وەکو یاریدەدەری پزیشک لە یەکەی هاوکاری و خۆپارێزی وەرزشی لە سەنتەری Alt Rendiment de Sant Cugat کارییکردووە، هەروەها پۆستی سەرۆکی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە سەنتەر وەرزشی ئەلیکترۆنی کاتالونیا هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button