
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

دوێنێ لە یاریی كردنەوەی هەفتەی 28 مانچێستەر سیتی بووە میوانی نۆتینگهام و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات، بەوەش چێڵسی هەلێكی گەورەی بۆ وەرگرتنی ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ لەبەردەستدایە و لە ئەگەری بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ ئەوا دەچێتە ریزبەندی چوارەم.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 27 یاریی لە 13 یاریی براوە بووە، حەوت یاریی یەكسان بووە و حەوت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لەبەرامبەردا لێستەرەكەی ڤان نیستێلڕۆی دۆخی پەرێشانە و لە پلەكانی دابەزیندایە بۆ چامپیۆنشیپ.
لێستەر سیتی لە كۆی 27 یاریی لە چوار یاریی براوە بووە ، پێنج یاریی یەكسان بووە و 18 یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ مۆدریک، جاكسن، مادویكێ، مارك گێی و رۆمیۆ لاڤیا رووبەرووی لێستەر سیتی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا لێستەر بێ فاتاو و پێرێرا بەرامبەر بلووز یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
یۆرگێنسن
گوستۆ، فۆفانا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
نیتۆ،پاڵمەر، سانچۆ
ئێنكونكو
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێستەر سیتی
هێرمانسن
كریستیانسن، ڤێستایۆر، فایس، جەستن
ئێندیدی، وینكس
رید، خەنوس، ئایۆ
ڤاردی