ئینگلتەراگرنگترین

کەی لیڤەرپوول بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو یانەی لیڤەرپوول هەنگاوێکیتر خۆی لە نازناوی پرێمەرلیگ نزیکترکردەوە کاتێک توانی لە میانی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ و  لەنێو یاریگای ئانفێڵد 3-1 لە ساوسامپتن بباتەوە.

بەو بردنەوەیە، لیڤەر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 70 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ نزیکترین رکابەری کە ئارسیناڵە و دوو یاریی کەمتری ئەنجامداوە، بەرزکردەوە بۆ 16 خاڵ.

ئێستا و دوای بردنەوەکەی ئەمشەویان، لە کۆی 9 یارییانەی رێدز ماویەتی، کوڕانی ئارنە سڵۆت پێویستیان بە کۆکردنەوەی تەنها 18 خاڵە لە کۆی 27 خاڵەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی نازناوەکە. ئەوەش واتا کۆی خاڵەکانی دەبێتە 88 خاڵ.

رۆژنامەی Goal ئینگلیزییش لە ژمێرکارییەکی ورددا دوای یارییەکەی ساوسامپتن، ئەوەی روونکردووەتەوە کە رێدز بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە مانگی ئەپرێل بەفەرمیی دەبیێتە پاڵەوان بەبێ گوێدان بە ئەنجامەکانی ئارسیناڵی رکابەری کە لە بەهێزترین ئەگەردا تۆپچییەکانی لەندەن سەرجەمی ئەو 11 یارییەی ماویانە براوەشبن، هێشتا دەگەنە 87 خاڵ و جیاوازییان لەگەڵ لیڤەر لە کۆتایی وەرزەکە هەر بە خاڵێک دەمێنێتەوە.

لیڤەرپوول چاوی لەوەیە ژمارەی نازناوەکانی خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکسان بکاتەوە (20 نازناو) و چیتر گۆڕەپانەکە بۆ رکابەرەکانی جێنەهێڵێ.

سبەی شەو لە یاریی لووتکەی پرێمەرلیگدا مان یوی بریندار لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرددا میوانداریی ئارسیناڵ دەکات. کە رەنگە هاندەرانی لیڤەرپوول بۆ ئەو یارییە رکابەرێتی مێژووییان لەگەڵ مان یونایتد لەبیربکەن و بیانەوێ بەسەر ئارسیناڵدا سەربکەون تا ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی ئەوان بشکێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button