چاڤی: راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک لە جامی جیهانی دەکەم

یاریگا –
چاڤی هێرناندێز وەرزی رابردوو کە سەرکردایەتی بارسێلۆنای دەکرد، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە راهێنەرایەتی بارسا دوورخرایەوە.
چاڤی لە سەدی قەتەریەوە دەستی بە راهێنەرایەتی کرد و دواتر هاتە بارسێلۆنا. لەگەڵ بارسا نازناوی لالیگای بردەوە، بەڵام وەرزی دواتر یانەکەی بێ جام مایەوە و دواجار لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە بەمەش سەرکردایەتی بلاوگرانا لەلایەن هانسی فلیکەوە دەستی بەسەردا گیرا.
لە دوایین چاوپێکەوتنی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ فرانس فووتبۆڵ کە لە لایەن پیگەی ئاسەوە کرا، دووپاتی کردەوە کە هیچ رێگرییەک بۆ گەڕانەوەی بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی لە هاویندا نییە، هەروەها رەنگە دووبارە راهێنەرایەتی یانەیەکی لالیگا بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر کەتەلۆنییەکانیش نەبێت.
سەبارەت بەم بابەتە چاڤی گوتی:
هیچ پلانم نییە بۆ ئێستا، راهێنەرێکی ئازادم، بەدوای پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێم، ویستی بردنەوەی نازناوەکانم هەیە و ئەمە ئامانجی سەرەکیمە، گوێ لە ئۆفەرە جیاوازەکان دەگرم. رەنگە من بەرپرسیارێتی هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی بگرمە ئەستۆ، هەموو بژاردەکان دەتوانرێت لەبەرچاو بگیرێن.
چاڤی خاوەنی مۆندیالە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئێستا چاوی لەوەیە وەکوو راهێنەریش بتوانێت نازناوی جامی جیهانی بباتەوە و ناوی خۆی بۆ لیستی ئەو راهێنەرانە زیاد بکات کە وەکوو راهێنەر و یاریزان نازناوەکەیان بردووەتەوە.