ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە یاریزانێکی لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

رۆدیگەر بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلەوەنزاوە بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد و گومان دەکرێت سبەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بەردەست بێت.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بەهۆی ئەوەی تووشی ئەنفلەوەنزا بووە، بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد و گومان دەکرێت بۆ یاریی سبەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ ئامادە بێت.

تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیکی ئەمریکی رایگەیاندووە، رۆدیگەر لە هۆڵی داخراوی یانەکەی بە تەنیا چەند مەشق و راهێنانێکی سووک دەکات و بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی نەکرد، کە فێدریکۆ ڤالڤێردی گەڕاوەتەوە راهێنانەکانی یانەکەی و ئەمڕۆ بەشداریی مەشقەکانی مێرەنگی کرد.

سبەی یەکشەممە کاتژمێر 18:15 ریال مەدرید لە گەڕی بیست و حەفتەمی لالیگا لە یاریگای خۆی میوانداریی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button