
یاریگا –
فابیۆ کاپێلۆ، راهێنەری پێشووی میلان و ریال مەدرید، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بە خۆبەزلزان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت زیانێکی زۆری بە تۆپی پێ گەیاندووە.
کاپێلۆ له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئێل مۆندۆی ئیسپانیدا رایگه‌یاند، کیلیان ئێمباپێ خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گونجاندووە و ئاستی زۆر باشه و ده‌كرێت له داهاتوو باشتریش بێت.
له‌باره‌ی ئاستی ڤینیسۆس راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه گوتی، ڤینیسیۆس جونیۆر دەبێت دڵنیابێت لەوەی هەموو ئەو دەنگانه‌ی دەوروبەری کاریگەریی لەسەر نەبێت، سەبارەت بەدیارده‌ی رەگەزپەرستی ئه‌و راست ده‌كات، بەڵام ئاسانە بەهۆی پرسە وەرزشییەکانەوە سەرقاڵ بیت، ده‌بێت کەسایەتییەکی بەهێزی هەبێت و ئەوەش باشە ئەگەر بزانێت چۆن تەنها سەرنجی لەسەر یاریکردن بێت، چونکە بەهرەیەکی گەورەی هەیە.
له‌باره‌ی گواردیۆلا و دۆخی مانچێسته‌ر سیتی راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید گوتی، پێزانینی زۆرم بۆ گواردیۆلا وەک راهێنەر هه‌یه، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ده‌سته‌كه‌وتی نایابی بەدەستهێناوە، سێ شۆڕشم لە تۆپی پێدا بینیوە، 20 ساڵ جارێک یان زیاتر شۆڕشێکیان روویداوه، ئەوانیش ئەیاکس له‌گه‌ڵ یۆهاین کرۆیف، میلان له‌گه‌ڵ ئاریگۆ ساکی و بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گواردیۆلا.
Fabio Capello: “Guardiola hace cosas raras para poder decir que no ganan los jugadores, que gana él. Ha hecho un daño tremendo al fútbol” https://t.co/7PL0dgyFGb
— EL MUNDO (@elmundoes) March 7, 2025
پێشكه‌شكاره‌كه‌ی مۆندۆ یارییه‌كی بەبیر کاپێلۆ هێنایەوە، کاتێک وه‌ك یاریزان و راهێنەر له رۆما به‌یه‌كه‌وه بوون و ده‌مه‌قاڵی روویدا، كاپێلۆ گوتی، هەرگیز دەمەقاڵەمان نەکردووە، پێی گوتم کە چۆن دەبێت کارەکەم ئەنجام بدەم، منیش پێم گوت رابکە قسە مه‌كه ئەو بەدەوری یاریگادا دەسوڕایەوە و منیش نەمدەویست بیخەمە شوێنی ئەو یاریزانانه‌ی کە کارەکانیان زۆر باشتر له‌و ده‌كرد، له‌وه زیاتر هیچی تر نه‌بوو.
پێشكه‌شكاره‌كه له كاپێلۆ ده‌پرسێت ئایا پڕۆژەی گواردیۆلا لەگه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی داڕماوه؟ له وه‌ڵامدا كاپێلۆ گوتی، پێدەچێت پڕۆژەی مانچێستەر سیتی له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلا لە لێواری داڕماندا بێت، چونکە له چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه و بە 16 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگی پریمەرلیگەوە دوورە.
کاپێلۆ گوتی، شتێكم له گواردیۆلا به‌دڵ نیه، ئه‌و خۆبەزلزانینه‌ی چەندین جار چامپیۆنزلیگی لەدەستداوە رێزی لێدەگرم، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش خۆبه‌زلزانه، به‌ڵام من رێزی لێده‌گرم.
💥 “¿Sabes lo que no me gusta de Guardiola? Su arrogancia, siempre quería ser el protagonista”https://t.co/rJQkmSfdan
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 8, 2025
راهێنەری پێشووی رۆما باسی له‌وه‌شكرد، گواردیۆلا زیانێکی زۆری بە تۆپی پێ گەیاندووە، هەرچەندە ئەوە بەرپرسیارێتی ئەو نییە، هەمووان 10 ساڵیان بەسەربردووە لە هەوڵی لاساییکردنەوەی ئەودا، ئەوە تۆپی پێی ئیتاڵیای لەناوبرد، کە سروشتی خۆی لەدەستدا و ئەو بیرۆکە گاڵتەجاڕییەی کە تۆپی پێی باش تەنها پاسە، سه‌پێنرا، ئه‌مه زیانێكی زۆری به تۆپی پێ گه‌یاند.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا لە تۆپی پێی ئیتاڵیا گۆڵپارێز یاری به تۆپ دەکات! کارەساتبار و بێزارکەره، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس لە تۆپی پێ دوور بکەونەوە و تەنها سەیری یارییە گرینگەکان بکەن، بۆچی سەیری 90 خولەک پاس و پاسی ئاسۆیی بكه‌ن كه چێژی نیه، بەبێ ئەوەی ركابه‌ری به‌هێز له نێو یاریگا ببینێت، ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر تۆپی پێ و هانده‌ران هه‌بوو.