چامپیۆنزلیگ

خێراترین یاریزانانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ کێن؟

Yariga App

یاریگا –

ئامارەکان ناوی 13 لە خێراترین یاریزانانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیان دەرخستووە کە چەند ناوێکی ناسراوی تێدایە.

خێرایی یەکێکە لە گرنگترین خەسڵەتەکانی یاریزانی تۆپی پێ. هەندێک لە یاریزانانی تۆپی پێ خێرایییان کردووە بە چەکی سەرەکی خۆیان، وەک رەشەبا لەناو یاریگاکەدا دەجوڵێن و ئەم خەسڵەتە بەکاردەهێنن بۆ شۆککردنی بەرگریکارانی بەرامبەر. تەنانەت بەشێکیان رکابەری خێرایی راکەرانی 100 یان 200 مەتری گۆڕەپان و مەیدان دەکەن.

بە پشکنینی چەند نموونەیەک لە یاریزانان لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە و بەرزترین خێراییەکان تۆمارکران. خێراترین یاریزانیش ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری مانچێستەر سیتییە کە بە زۆرتیرین خێرایی پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.

1- ئێرلینگ هالاند، خێرایی 36.9 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

2- ئەشرەف حەکیمی، خێرایی 36.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

3- کیلیان ئێمباپێ، خێرایی 36.4 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

4- ماتیۆس نونێز، خێرایی 36.3 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

5- مامە باڵدێ، 36.1 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

6- نیکۆلاس کون، خێرایی 35.9 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

7- شەمسەدین تالب، خێرایی 35.9 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

8- رافایل لیاو، خێرایی 35.6 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

9- عەبدولقادر خوسانۆڤ، 35.6 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

10- ئەلفۆنسۆ دەیڤز، 35.6 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

11- ڤینیسیۆس جونیۆر، خێرایی 35.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

12- جێرمی فریمپۆنگ، خێرایی 35.4 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

13- نونۆ مێندێس، خێرایی 35.4 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

بابەتی زیاتر

Back to top button