ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لیڤەرپوول پاڵەوانانی ئەوڕوپای هەراسان کردووە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئەم وەرزە، توانیویەتی بەرامبەر هەموو پاڵەوانانی خولە گەورەکانی ئەوروپا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و گۆڵەکەی بەرامبەریان بە خاوێنێ بهێڵێتەوە.

لیڤەرپوڵی ئارنێ سلۆت توانی لە ئەوڕوپا مێژوو بنووسێتەوە. شکستیان بە هەموو پاڵەوانانی خولە گەورەکانی ئەوروپا هێناوە کە بریتین لە ریال مەدرید و بایەر لیڤەرکوزن و پاریس سانجێرمان و مانچیستەر سیتی (دوو جار). تاکە پاڵەوان کە تا ئێستا تووشی داوی لیڤەرپوول نەبووە، ئینتەر میلانی پاڵەوانی ئیتاڵیایە ئەویش بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی یەکدی نەبوونەوە.

لە دوو یاری پرێمەرلیگدا لە مانچێستەر سیتی بردەوە و بە ئەنجامی هاوشێوەی 2-0. تیپەکەی سلۆت لیڤەرکوزنی پاڵەوانی ئەڵمانی بە ئەنجامی 4-0 تووشی شکت کرد. هەروەها توانیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ریال مەدرید کە پاشای چامپیۆنزلیگە شکست بدات و کۆتایی بە ریکۆردێکی 15 ساڵەی شکست بەرامبەر ریال مەدرید هێنا.

لیڤەرپوول 2-0 ریال مەدرید، قوناخی خولی چامپیۆنزلیگ

لە یاری چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ سەرەڕای ئەوەی پاریس سانجێرمان بە هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی بەسەر یارییەکەدا زاڵ بوو، بەڵام یاریزانانی لیڤەرپوول بەشێوەیەکی باش بەرگرییان کرد و نیشانیاندا تەنانەت لە هەلومەرجی تایبەتیشدا خۆڕاگرییەکی زۆریان هەیە و دەتوانن لە هێرشی بەرامبەردا یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن.

پاریس سانجێرمان 0-1 لیڤەرپوول، قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ

خاڵێکی تر ئەوەیە کە لیڤەرپوول لەم پێنج یارییەدا لە کاتێکدا لە پاڵەوانانی ئەوروپای بردووەتەوە کە لە هەر پێنج یارییەکەدا گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتۆتەوە. تەنیا بە سەیر کردنی ئامارەکانی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت رێدزەکانی ئەنفیڵد ئێستا ترسناکترین تیپی کیشوەری ئەوروپان.

لیڤەرپوول ئەم وەرزە لە کۆی 28 یاریی لە پرێمەرلیگ یەکجار تووشی شکست بووە 7 یەکسانی هەیە و بە کۆ کردنەوەی 67 خال پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بە جیاوازی 13 خاڵ لە پێش ئارسیناڵی پلەی دووەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button