ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

بۆچی ئینفانتینۆ کلیلێکی رادەستی تڕەمپ کرد؟

تەواوی وردەکارییەکان بزانە

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’، دیزاینی نوێی قەڵغانی مۆندیالی یانەکان لە کۆشکی سپی نمایشکرد.

ئینفانتینۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا قەڵغانی مۆندیالی یانەکانی نمایشکرد، کە بڕیارە هاوینی ئەمساڵ لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

جیا لە نمایشکردنی قەڵغانەکە، ئینفانتینۆ کلیلێکی رادەستی تڕەمپ کرد و ناوی کلیلەکە ‘کلیلی مۆندیالی یانەکانە’. ئەم کلیلە تاوەکو 13ی یۆلیۆ/تەمموزی داهاتوو لەلای تڕەمپ دەبێت و دواتر رادەستی براوەی پاڵەوانیەتییەکە دەکرێت.

مۆندیالی ئەمجارە بەبەشداری 32 یانە بەڕێوەدەچێت و تەواوی سیستمەکە وەکو وەشانی پێشووی مۆندیالی هەڵبژاردەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button