ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئۆساسونا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی میوانداری ئۆساسونا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگادا بە راهێنەرایەتیكردنی هانزی فلیک ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و بە جۆرێک لە 26 یارییدا توانیویانە 71 گۆڵ بكەن.

ئامانجی تیمەكەی فلیک بردنەوەی یارییەكە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە تاوەكو بتوانن پێگەی خۆیان لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە قایمتر بكەن.

لەم وەرزەدا لە 26 یارییدا 18 یاریی براوە بوون، سێ یاریی یەكسان بوون و پێنج یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش ئاتلێتیكۆ مەدریدی دووەم پێشەنگی ریزبەندیەكەیان گرتووە.

لە بەرامبەردا ئۆساسونا لە ناوەڕاستی ریزبەندی دێت و لە 26 یارییدا  حەوت یاریی براوە بووە و هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە و 12 یارییش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ تێر شتیگن، مارك بێرناڵ و كریستێنسن رووبەرووی ئۆساسونا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئۆساسونا بە بێ ئایمار ئۆرۆز و ئیتۆر فێرناندێز بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، گارسیا، كوبارسی، مارتن

كاسادۆ، پێدری

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆساسونا

هێرێرا

ئاریسۆ، هێراندۆ، كاتێنا، كروز

مۆنكایۆلا، تۆرۆ

گارسیا، بارخا، زاراگۆزا

بودیمیر

بابەتی زیاتر

Back to top button