
یاریگا –
ئەمرۆ لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگدا پێشەنگی ریزبەندی میوانداری كۆتایی ریزبەندییەكە دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسامتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لیڤەرپوول تا دێت لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی ئەم وەرزە نزیكدەبێتەوە و نزیكترین ركابەر لێیەوە ئارسیناڵە كە 13 خاڵ جیاوازی نێوانیانە.
لیڤەرپوول لە كۆی 28 یاریی لە 20 یاریی براوە بووە 7 یارییش یەكسان بووە و یارییەك دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ساوسامتن لە ئێستاوە لە مانەوە لە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو بێهیوا بووە و لە 27 یاریی تەنیا نۆ خاڵیان كۆكردووەتەوە.
لە 27 یارییدا تەنیا دوو یاریی براوە بوون، سێ یاری یەكسان بوون و 22 یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی و جۆ گۆمێز رووبەرووی ساوسامتن دەبێتەوە و بەشداریكردنی كۆدی خاكپۆش گومانی لەسەرە.
لە بەرامبەردا ساوسامتن بە بێ ریان فراسەر، جەیمس، ستیوارت و خوان لۆرێس رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كوانسا، ڤان دایك، سیمیكاس
ئیندۆ، جۆنس
سەڵاح، ئیلیەت، دیاز
نونێز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ساوسامتن
رامسدەیڵ
بێلیس، بێدناریك، كۆتچاپ، پیتەرس
ئوگۆچوكۆ، فێرناندێس، ویلنگتۆن
دیبڵینگ، ئۆنوچو، سولێمانا