کوردستان

یاریزانانی هەولێر رازی نەبوون لەگەڵ سەرۆکی یانەکەیان دانووستان بکەن

یاریزانانی هەولێر بەرامبەر شێروانە یاریی ناکەن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی هەولێر رازی نەبوون لەگەڵ سەرۆکی یانەکە گفتوگۆ بکەن و سبەی بەرامبەر شێروانە یاریی ناکەن.

چەند رۆژێکە یاریزانانی هەولێری بەشدار لە خولی نایابی کوردستان بایکۆتی مەشق و راهێنانی یانەکەیان کردووە، دوو مانگ زیاترە یاریزانانی هەولێر مووچە و شایستەی داراییان وەرنەگرتووە، بەم هۆیەشەوە یاریزانەکان بریاریانداوە سبەی بەرامبەر شێروانە نەچنە یاریگا و یاریی ناکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی ئەمڕۆ سەرۆکی یانەکە داوایکردووە کۆبوونەوە لەگەڵ یاریزانەکان بکات بۆ ئەوەی رازی بن یارییەکەی بەرامبەر شێروانە بکەن، بەڵام یاریزانان رەتیان کردۆتەوە دانیشتن و گفتوگۆ بکەن لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی هەولێر، بۆیە بریاریانداوە ئەگەر مووچەکانیان پێبدەن بەرامبەر شێروانە یاریی دەکەن و بە پێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین بێنە یاریگاوە تاوەکو مافەکانیان پێنەدرێت.

شەممە ( 8ـی ئاداری 2025 ) هەولێر لە یاریگای خۆی بریارە رووبەرووی شێروانە ببێتەوە، هەولێر 24 خاڵی هەیە لە ریزبەندی نۆیەمە و شێروانەش بە 40 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button