
یاریگا –
لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یاریگای خۆی بە ئامانجی هەڵکشان بۆ سەرووی ریزبەندی میوانداری مینا دەکات.
هەینی ( 7ـی شوباتی 2025 ) کاتژمێر 9:15ـی شەو لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی مینا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە هەولێر لە توانای شێرکۆ کەریم و عەباس یاسینی بەرگریکار بێبەش دەبێت، دوای چاکبوونەوەی لە پێکان سەفین مەنسوڕ بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، ئوسامە رەشید لە گەشتەکەی گەڕاوەتەوە و بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە.
هەولێر و مینا 26 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، کوڕانی قەڵاومنارە لە 12 یارییدا براوە بوونە و میناش چوار یاریی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 48 گۆڵی تۆمار کردووە و میناش 26 گۆڵی کردووە، دوو یارییش چون و هاتن لە جامی عێراق یارییان کردووە بە ئەنجامی هەر دوو یاریی مینا هەولێری لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستۆتەوە.
بە 32 خاڵ هەولێر لە ریزبەندی نۆیەم دێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی لە یارییەکە بەرامبەر مینا و شکستی رکابەرەکانی ئەوا دێتە ریزبەندی جوارەم، گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی زەوڕا لە بەغدا، مینای بەسڕاش 21 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.