ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یۆرگن کڵۆپ رەتیکردووەتەوە تێن هاخ بکاتە راهێنەری یانەیەکی ژێردەستی

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، کە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 سەرپەرشتی تیمە جیاوازەکانی تۆپی پێی سەر بە کۆمپانیای رێد بوڵ پێدرا، ئێریک تێن هاخی وەک بژاردەیەک رەتکردووەتەوە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی.

بەگوێرەی گرێبەستی نێوان کڵۆپ و رێد بوڵ، راهێنەرەکەی پێشووی دۆرتموند و لیڤەرپوول دەسەڵاتی تەواوەتی هەیە لە دەستنیشانکردنی راهێنەران، گواستنەوەی یاریزانان، فەلسەفە و شێوازی یاریکردن، پەرەپێدانی بەهرەمەندان و زۆر شتی دیکەی لە تیمە جیاوازەکانی ئەو کۆمپانیایە.

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی کە یەکێکە لە تیمە دیارەکانی ئەو کۆمپانیایە، نیازی گۆڕینی راهێنەریان هەیە بەهۆی ئەنجامە نابەدڵەکانیانەوە. بۆ ئەو مەبەستەیش دەنگۆی دەستنیشانکردنی ئێریک تێن هاخ لەئارادابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕ هەواڵی سکای ئەڵمانیا، کڵۆپ رەتیکردووەتەوە تێن هاخ ئەو پۆستە وەربگرێت.

ئەگەرچی هۆکاری رەتکردنەوەکە بە وردی باسنەکراوە، بەڵام ئەزموونی راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کە یانەکە لەژێر سەرپەرشتیدا لە خراپترین ماوەکانی بەخۆوە بینی، رەنگە یەکێک بووبێت لە هەڵسەنگاندنەکانی یۆرگن بۆ پەسەندنەکردنی تێن هاخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button