
یاریگا –
چاڤی هێرناندێز چانسی گەڕانەوەی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا هەیە وەک پاڵێوراوێکی سەرەکیی.
چاڤی لەوەتەی مانگی ئایاریی ساڵی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە لە بارسێلۆنا، ناوی بە چەند یانەیەکی دیکەوە دەبەسترێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی El Nacional بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرکارە ئیسپانیەکە وەک “بەهێزترین ئەگەر” دەرکەوتووە بۆ شوێنگرتنەوەی روبن ئامۆریم لە یانەی مانچێستەر یونایتد.
ئەو سەرچاوەیە نیازەکانی چاڤی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ئاشکراکردووە لە بابەتی پەیوەست بە یاریزانەکانی ئێستای یانەکە و سێ یاریزانی بۆ فرۆشتن دەستنیشانکردووە کە ئەوانیش ئاندرێ ئونانا، ماتیس دی لیخت و ئالێخاندرۆ گارناچۆن.
🚨 Xavi Hernandez is emerging as the “most likely” replacement for Ruben Amorim at Manchester United.
The Spanish coach has already identified Andre Onana, Matthijs de Ligt and Alejandro Garnacho as three players who need to be sold.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/NfgFbFGBhY
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 6, 2025
مان یونایتد بە راهێنەرایەتی ئامۆریم یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی خۆی بەڕێدەکات. لە کێبڕکێی نێوخۆییەکانی ئینگلتەرا بێ ئومێد بوونە. تاکە هیوایەکیان هەبێ یۆرۆپالیگە کە گەشتوونەتە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.